سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەدا كە رۆژی یەك شەممە 5ی ئاب، وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم دەكات و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند لە دوای وەزارەتی پێشمەرگە، هەریەكە لە وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵاو خاوەن پێداویستی تایبەت مووچە وەردەگرن, سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە لە مەودوا وەزارەتی دارایی لیستی مووچە راناگەیەنێت، بەڵكو بە گوێرەی پارەی بەردەست مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات.