بافڵ تاڵەبانی: سوپاسی پشوو درێژی كاسبكاران و خاوەنکاران دەكات


بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، بازاڕی ئازاد داینەمۆی پێشخستنی كەرتی ئابوری و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابوریە رێگە بەهیچ  كەسێك نادەین دەستبخاتە ناو بازاڕو بەناوی جیاجیاوە كۆسپ لەبەردەم كاسبكاران و خاوەنکاران دروستبكەن و رێگە لە بژێوی و كاروكاسبیان بگرن.

ئەمڕۆ 1-8-2018 بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان پێشوازی لە نوێنەری كاسبكارانی سلێمانی كرد و لە نزیكەوە گوێبیستی داواكاری و داخوزییەكانیان بوو، كاسبكارانیش یاداشتێكی چەند خاڵییان خستەڕوو بەمەبەستی رێكخستنەوەی كاروكاسپیان وبازاڕی شاری سلێمانی، بەشێوەیەك لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت.

 لەبەرامبەریشدا بافڵ تاڵەبانی سوپاسی كاسبكارانی سلێمانی كرد كە لەچەند ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی و بێبازاڕییانەوە پشوو درێژ و بەردەوام بوون و نەیانهێشت بازاڕی سلێمانی توشی گرفتی گەورەی ئابوری ببێت.

 سەبارەت بە دواكاری و داخوازییەكانشیان بافڵ تاڵەبانی هەموو پشتیوانیەكی بۆ دەربڕین و رایگەیاند: بازاڕی ئازاد دەبێت دەرفەت بێت بۆ كێبڕكێی كەمترین نرخ و باشترین كوالیتی نەك قۆرخكردنی شتوومەك چونكە لەو نێوەندەدا خەڵك زەرمەندی سەرەكی دەبێت.

هەر لەو دیدارەدا بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاند: چیتر رێگەنادرێت بە هیچ كەسێك بە ناوی جیاجیاوە دەستبخەنە بازاڕەوەو ببنە كۆسپ لەبەردەمتان بەجۆرێك كاربكاتە سەر بژێویتان لەو رووەشەوە بڕیای پێویست دراو تەئكیدكرایەوە لەسەر فەراهەمكردنی كەشێكی لەبارتر بۆ كاروكاسبیان بە شێوەك لە بەرژەوەندی هەموولایەك بێت.