دەنگۆی ئه‌وه هه‌یه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و باجه گومرکییه‌ی وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه به‌رامبه‌ر چین به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ خستییه سه‌ر كاڵا و كه‌لوپه‌لی چینی بۆ گوشارخستنه سه‌ر حكوومه‌تی په‌كین بۆ له‌سه‌دا ٢٥ به‌رزبكاته‌وه.
میدیاكانی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كۆشكی سپی سه‌رله‌نوێ به نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی جه‌نگی بازرگانیدا ده‌چێته‌وه.
Bloomberg و CNN به ناونه‌هێنانی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كانیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپ كه پلانی بۆ ئه‌وه داناوه به به‌های نزیكه‌ی ٢٠٠ ملیار دۆلار باجی گومرکی بخاته سه‌ر پێنج هه‌زار جۆر كاڵا و كه‌لوپه‌لی چینی بەڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ه‌وه به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ له‌سه‌دا ٢٥.
دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باجه گومرکییه‌كان و گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و راوه‌ستانی دانوستانه‌كان له نێوان ئه‌مریكا و چین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به مه‌به‌ستی گوشارخستنه سه‌ر حكوومه‌تی په‌كین ئه‌م بڕیاره به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوده‌كرێته‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی ئه‌مریكا (USTR) له‌سه‌ر رێنمایی تره‌مپ له ١٨ی حوزه‌یران پێنج هه‌زار كاڵا و به‌رهه‌می جۆراوجۆری چینی خسته لیستی باجی گومرکییه‌وه.