سلێمانی..ژمارەیەك كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو،رەخنە لە بانكی ناوەندی هەرێم دەگرن

ئەمرۆ 6-3-2013 وەك نارەزاییەك بەرامبەر مامەڵەی بانكەكان لەگەڵیاندا،خاوەنی 18 كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو،سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كردو لەگەڵ سەرۆكی ژور كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا خاوەنی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو باسیان لەوەكردكە بانكی ناوەندی هەرێم بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ ئەو كۆمپانیاكان، پارە بە چەند كەسێك دەدات، وەك خۆشیان دەڵێن ئەوەش كاری كردۆتە سەر ئیشوكارەكانیان،هەروەها نیگەرانی خۆشیان بەرامبەر بە وەرنەگرتنی دراوی بچوك و پارەی دراو لەلایەن بانكی ناوەندی هەرێمەوە دەربڕی.
لای خۆشیەوە سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڵێنیدا بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە لەگەڵ بانكی ناوەندی هەرێمدا كۆببنەوە،سیروان محەمەد وتیشی دەبێت بانكەكان پارەی درِاو وەربگرن و بینێرنەوە بانكی ناوەندی،چونكە بە وتەی سیروان محەمەد پارەی دڕاو یاسای خۆی هەیە و رەخنەشی لە بانكەكان گرت كە دراوی بچوكی وەك 1000 دیناری و 500 دیناری وەرناگرن.