یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق ئاشكراى كرد، ته‌نیا به‌داخستنى به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ، زیانى 100 ملیۆن دۆلار به‌ر بازرگانان كه‌وتووه و بازرگانه‌كانیش بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌مه‌ودوا کاڵاو شتومەک له ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به شاره‌كانى عێراق بگه‌یه‌نن.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى له‌باره‌ى كاریگه‌رى خۆپێشاندانه‌كانى باشوورى عێراق له‌سه‌ر بازرگانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه، ئه‌و شاره‌ى كه به لانكه‌ى خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌مجاره داده‌نرێت.
له به‌سڕه حه‌وت به‌نده‌ر هه‌یه، دووانیان تایبه‌تن به گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى خاوى عێراق بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه، پێنجه‌كه‌ى تریش بۆ بازرگانییه. وه‌ك به‌رپرسان و بازرگانان باسیان كردووه، خۆپێشاندانه‌كان كاریگه‌رى نه‌رێنێ به‌سه‌ر جووڵه‌ى بازرگانى هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده كۆى گشتیى زیانه‌كان نازانرێت كه له 23 رۆژى رابردوو به‌ر بازرگانان كه‌وتووه، به‌ڵام ته‌نیا چوار رۆژ داخستنى به‌نده‌ره‌كان له سه‌ره‌تا خۆپێشاندانه‌كان، به به‌هاى 100 ملیۆن دۆلار زیان به‌ر بازرگانان كه‌وتووه.
قاسم عه‌سكه‌ر راوێژكارى ژوورى بازرگانى له به‌غدا وتوویه‌تى، “له 13ى ئه‌م مانگه ته‌نیا چوار رۆژ به‌نده‌ره‌كان داخرا، كه زیانه‌كه‌ى نزیكه‌ى 100 ملیۆن دۆلار بوو، چونكه شتومه‌كه‌كان تێكچووبوون”.
بازرگانان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌م رووداوانه‌ى باشوور لێكه‌وته‌ى زۆر هه‌یه، له‌وانه ئه‌وان ده‌بێت كرێى كه‌شتییه بیانییه‌كان بده‌ن، چونكه كه‌شتییه‌كان دواده‌خه‌ن، به‌هۆى داخستنى بهندرهكان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شتومه‌كه‌كانیان له‌به‌نده‌ر بێت، ئه‌وا ده‌بێت كرێى زیاتر بده‌ن، چونكه بۆماوه‌یه‌كى زیاتر ده‌مێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و بازاڕانه‌ى كه خۆپێشاندانى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت تووشى سستى بوونه‌ته‌وه.
یه‌كێك له بازرگانه‌كان به عه‌ره‌بى جه‌دیدى گوتووه، ئێسته ته‌نیا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه شتومه‌كه‌كان له رێى ده‌روازه سنوورهییهكانهوه له توركیاوه بهێنینه هه‌رێمى كوردستان.