پێشبینی ده‌كرێت ئایفۆن 9 شوێنی دوو سیم كارتی هەبێت و نرخەکەشی ئابوریانه‌تر ده‌بێت

پسپۆڕێكی بانكی ئاشكرای ده‌كات كه‌ نرخی مۆبایلی ئایفۆن 9 به‌ به‌راورد به‌ نه‌وه‌كانی پێشخۆی ئابوریانه‌ تر ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م مۆبایله‌یدا شوێنی دوو سیم كارت جێگیر بكات.

مۆرجان ستانلی پسپۆڕی بواری بانكی نێوده‌وڵه‌تی نرخی مۆبایلی ئایفۆن 9 ی ئاشكراكرد، ئه‌و پسپۆڕه‌ پێشبینییه‌كانی ڕابردووی ڕاست ده‌رچوون و به‌ وته‌ی ئه‌و ئه‌مجاره‌ مۆبایله‌كه‌ ئابوریانه‌تر ده‌بێت و به‌نرخێكی هه‌رزانتر ده‌فرۆشرێت.

مۆرجان ئاشكرایكرد، كه‌ ئایفۆن 9(هێشتا ناونانه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌) نرخه‌كه‌ی له‌ نێوان 600-700 دۆلار ده‌بێت، كه‌ یه‌ك سیمكارت و دوو سیمكارته‌ به‌ قه‌باره‌ی 64 گێگابایت، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی 256 گێگا به‌ هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی نرخه‌كه‌یله‌ نێوان 749-849 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ به‌راورد به‌ مۆبایلی ئایفۆن X باریكتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.1 ئینجه‌و له‌ جۆری lcdو خاوه‌نی یه‌ك كامێره‌ی سه‌ره‌كییه‌، به‌ڵام نوێتربین جۆری مۆبایلی ئایفۆن X قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.8 ئینج و قه‌باره‌ی یادگاكه‌ی (64-256 گێگابایت) ده‌بێت و نرخه‌كه‌ی له‌ نێوان 800-900 دۆلاردا ده‌بێت، هه‌روه‌ها جۆری ئایفۆن X پڵه‌س نرخه‌كه‌ی له‌ نێوان 1000-1100 دۆلاردا ده‌بێت كه‌ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.5 ئینجه‌ و له‌ جۆری OLED ده‌بێت.
 
پێشبینی دەکرێت کۆمەلێک تایبەتمەندی تری هەبێت لەوانە دەتوانرێت بە ناسینەوەی دەموچاوی خاوەنەکەی و بە دەستیش بکرێتەوە، بەشێوەی وایەرلیسیش شەعن دەکرێتەو، لەڕووی سیستەمی دەنگیشەوە دووهێندەی ئایفۆن 8 دەنگی بەرزتر دەبێت.