بەرپرسێکی عێرقی رایدەگەیەنێت، کە شانشینی سعودیە لە عێراق رکابەریی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.
موسعەب سری، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاژانسی (بلومبـێرگ)ی ئەـمانی راگەیاندووە، سعودیە پرۆژەیەکی پێشکەشی عێراق کردووە بۆ بونیادنانی دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لەسەر خاکی خۆی و فرۆشتنی کارەباکە بە عێراق.
موسعەب سری هەروەها رایگەیاندووە، دوو وێستگەکە بڕی سێ هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن و بۆ رکابەریی ئێرانە نو سعودیە بە هیوایە لە بری کڕینی وزەی کارەبا لە ئێران، عێراق وزەی کارەبا لە سعودیە بکڕێت.
بەپێی پرۆژەکە، کە ”تا ئێستا حکوومەتی عێراق رەزامەندیی لەسەر دەرنەبڕیوە”، سعودیە بڕی یەک مێگاوات کارەبا لە کاتژمێرێکدا بەرامبەر بە 21 دۆلار دەداتە عێراق، کە دەکات یەک لەسەر چواری ئەو نرخەی عێراق کارەبای پێ لە ئێران دەکڕی.