ڕێكخەری كاروباری بازرگانی عیراق لەمیسر رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و میسر لەساڵی 2017دا گەیشتۆتە ملیارێكو 200 ملیۆن دۆلارو بەراورد بەساڵی 2016 بڕی 200 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە.
(حەیدەر نوری) رێكخەری كاروباری بازرگانی عیراق لەمیسر لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، كردنەوەی دەروازەی سنووری (ترێبڵ)ی وشكانی كە بەعەقەبەدا تێپەڕ دەبێت، بۆتە هۆی زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتو پێشبینیش دەكرێت لەچەند ساڵی رابردوودا بۆ 6 ملیار دۆلار بەرزبێتەوە.
وتیشی، هەناردەكانی میسر بۆ عیراق بریتین لەدەرمانو سەوزە و میوەو سیرامیكو پێداویستیەكانی ئاوو كارەبا بەتایبەتی مۆلیدەو محەویلە.
رێكخەری كاروباری بازرگانی عیراق لەمیسر ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی 10 ساڵی داهاتوودا میسر رۆڵی گرنگی دەبێت لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی عیراق كە بریارە 80 تا 100 ملیار دۆلاری بۆ خەرج بكرێت.