سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راِگەیاند: پێدانی مۆڵەت بۆدامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی گەورە و ستراتیجی لە پارێزگای سلێمانی كراوە، تاوەك و لەمساڵدا دروستبكرێن،كەبەهۆیەوە كەرتی ئابووری ناوچەكە بە جۆرێكی بەرچاو بەرەوپێش دەچێت.
سیروان محەمەد ئەمڕۆ -6-3-2013 بە سایتی ژوری راگەیاند: داوای دامەزراندنی چەند كارگەیەكی پیشەسازی و گەورەكراوە،كە بریتین لە كارگەی ئەلەمنیۆم، مادەی پاككەرەوە، كلێنس ،بۆڕی پلاستیك كە لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت دابمەزرێن.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، وتی: لە ئێستادا كار بۆ پێداچوونەوەی مۆڵەتپێدان و دابینكردنی زەوی بۆ ئەو كارگانە دەكرێت.
سیروان محەمەد باسی لەوەشكرد: بە دامەزراندنی ئەو كارگانە هەلێكی باشی كاركردن بۆ دەرچوە دانەمەزراوەكان و هاوڵاتیان دەڕەخسێت و دەبێتە هۆی بوژانەوەی و بەرهەمی پیشەسازی ناوخۆ .