بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ وێستگەیەكی نوێی 400 كەی ڤی لە سلێمانی دەكرێتەوە و بەو هۆیەوە ئاسنكاری لە گواستنەوەی كارەبا بۆ سلێمانی دەكات.
سالار حسامەدین، بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی یەك شەممە وێستگەیەكی نوێی 400 كەی ڤی لە شارۆچكەی بازیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بكرێتەوە.
هەروەها ووتیشی: ئەو وێستگەیە دووەم وێستگەیە لەهەرێم و لەڕێگایەوە توانای دابەشكردنی كارەبای سنورەكە زیاد دەكات.
كوردیو