ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، هۆشدارى ده‌كات له‌باره‌ى ته‌واو له كه‌مبوونه‌وه‌دايه، هانى وڵاتانى ئه‌نداميش ده‌دات، ئه‌و پارانه بده‌نەوە كه قه‌رزارن، به خێراترين كات.
ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌و نووسراوانه‌ى ئه‌نتۆنيۆ غۆتيريس ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ناردوونى، ئاژنسى هه‌واڵى رۆيته‌رز ده‌ستى كه‌وتوون.
به‌پێى ئه‌و نووسراوانه‌ى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ وڵاتانى ئه‌ندامى ناردوون، بودجه‌ى بنه‌ڕه‌تى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان گه‌يشتۆته 139 مليۆن دۆلار، له 30 يونيۆوه، نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش، هيچ كات رووبه‌ڕووى هه‌وڵوێستێكى دارايى له‌و جۆره و به‌و قورساييه نه‌بووه‌ته‌وه، له كاتێكى سه‌ره‌تايى وه‌ك ئه‌مساڵ.
غوتيرێس وتووشيه‌تى، ناكرێت رێكخراوێك وه‌ك رێكخراوه‌كه‌مان به‌ده‌ست مايه‌پوچبوونه‌وه بناڵێنێت، به‌ڵام، ئازارى گه‌وره‌تر ئه‌وه‌يه كه ئه‌وانه‌ى ئێمه خزمه‌تيان ده‌كه‌ين، كه ئێستا ناتوانين، وه‌ڵامى هاواره‌كانيان بده‌ينه‌وه.
ليژنه‌ى بودجه له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، له مانگى ديسه‌مبه‌ردا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بودجه‌ى بنه‌ڕه‌تى به بڕى 5،4 مليار دۆلار دا، باڵوێزى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان وتى، ئه‌وه دابه‌زينه به‌ڕێژه‌ى 285 مليۆن دۆلار له ساڵانى 2016 و 2017، هه‌روه‌ك ده‌بێت هێزه‌كانى پاراستنى ئاشتى سه‌ربه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ربه‌خۆى پاره‌يان بدرێتێ.
غۆتيرێس به‌فه‌رمانبه‌رانى وتووه، پاره‌مان له ته‌واوبووندايه، له‌كاتێكى سه‌ره‌تاييدا، به‌و بێپاره‌ييه‌ش بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ ده‌مێنينه‌وه. بۆيه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان رێوشوێنى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر.