دووهەمین کۆنفرانسی پلانی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە لوبانان بەڕێوەدەچێت و شاندێکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانیش بەشدارن.
شادان محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری زانیاریو گەشەپێدانی کار بەنوێنەرایەتی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سليمانی لە دووهەمین کۆنفرانسی پلانی ستراتیژی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە لوبانان بەشدارە و رایگەیاند ”لەم کۆنفرانسەدا زیاتر تیشک خراوەتەسەر پلانی گەشەپيدان بۆ ئابووری عێراق”.
شادان محەمەد وتیشی ”زۆربەی بەشداربوانی کۆنفرانسەکەعێراقین و نوێنەری زۆربەی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتارانی عێراق و کوردستان بەشدارن، لە کۆنفرانسەکەدا ئەزمونی پێشکەتنەکانی ئیمارات بۆ ئامادەبوان ڕونکرایەوە”.