لە شاری سلێمانی بازاڕێك بۆ نمایشكردن و فرۆشتنی جلی كوردی خانمان كرایەوە

           
بە ئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد، بازاڕێك بۆ نمایشكردن و فرۆشتنی جلی براندی كوردی لەلایەن چەند خانمێك كرایەوە.

لە لێدوانێكی رۆنامەنووسیدا بەڕێوەبەری (Pashwell Group) رایگەیاند: ئامانج لەمكارە دەرخستن و دروستكردنی بازاڕی نێوخۆییە بۆ ئەو خانمە دەست رەنگینانەی كە كار لەسەر بواری دیزاین و بەرگدوورینی جلی كوردی دەكەن، دەشیانەوێ هەر لە رێگەی دروستكردنی ئەمجۆرە لە بازاڕ سەرچاوەیەكی باش بۆ داهاتی خۆژێنی ئەو خانمە دەستڕەنگینانە دروستبكەن.

  فۆتۆ: محەمەد حیكمەت