حكومەتی ئێران پارێزگارێكی نوێی بۆ بانكی ناوەندی دیاریكرد


حكومەتی ئێران پارێزگارێكی نوێی بۆ بانكی ناوەندی وڵاتەكەی دیاریكرد‌و سەرۆك كۆماریش دەڵێت: گۆڕانكاری لەبوارەكانی نەختینەیی‌و بانكی‌و ئابووریدا دەكرێت. 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بە سەرۆكایەتی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوەوە‌و تیایدا وەلیوڵا سەیف پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران لە پۆستەكەی دوورخرایەوە‌و لەجێگەی ئەو عەبدولناسر هیمەتی دانرا، هەروەها عەلی تەیب نیا كرا بە سەرۆكی ڕێكخراوی كارگێڕی‌ و پلاندانانی ئێران، ئەوە لەكاتێكدایە ئەمریكا ناوی پارێزگاری پێشووی بانكی ناوەندی ئێرانی بۆ لیستی گەمارۆكانی زیادكردووە‌و بەوە تۆمەتباری كردووە كە ملیۆنان دۆلاری بۆ سوپای پاسداران گواستۆتەوە. 

هەر لەو كۆبونەوەیەدا حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاندوە: هەڵەكانمان بەو ئاڕاستەیە كە ئاستی بەرهەمهێنان‌و هەناردەكانمان زیاد بكەین‌و دۆخی بازاڕ سەقامگیر بكەین، هیواداریشم بەو گۆڕانكاریانەی كراوە‌و بە بەكارهێنانی تاكتیك‌و میكانزمی گونجاو، پێشكەوتنی نوێ لەبوارەكانی نەختینەیی‌و ئابووری‌و بانكیدا ببینین.

دابەزینی بەهای تمەن لەبەرامبەر دراوە بیانییەكان‌و بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا‌و پێداویستییەكان لە ئێران، فشارێكی گەورەی لەسەر حكومەتەكەی حەسەن رۆحانی دروستكردوەو داوا دەكرێت كە سەرۆك كۆمار گۆڕانكاری لە كابینەكەیدا بكات.