دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ جان كلود یونكەر سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی لە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتن و یەكێتی ئەوروپا راگەیاند.
ترەمپ رایگەیاند: رێكەوتن كراوە لەسەر كاركردن بۆ گەیشتن بە سفكردنەوەی پێناسەی گومرگی لە ئاڵوگۆری بازرگانیدا، جگە لە كەرتی ئۆتۆمبێل نەبێت.
ترەمپ بەڵێنیدا بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی پێناسەی گومرگی لەسەر ئاسن و جان كلود یونكەر رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا گەیشتوون بەرێكەوتن، ڕاشیگەیاند: هەردوولا چەندین بواریان دەستنیشانكردووە بۆ ئەوەی پێكەوە كاری لەسەربكەن.
پێشتر یەكێتی ئەوروپا هەڕەشەی سەپاندنی پێناسەی گومرگی كرد لەسەر شمەك و كاڵای ئەمریكا، ئەگەر ئەو وڵاتە باجی لەسەر هاوردەی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی دانا.