بانكه‌كان و كۆمپانیاكان له‌ كوردستان ناچارده‌كرێن گرێبەستیان لەگەڵ پارێزەر هه‌بێت


پشتبەستن بە یاسا سەندیكای پارێزەرانی كوردستان سەرجەم بانكەكانی حكوومی ئاگەدار دەكرێنەوە، پێویستە گرێبەستیان هەبێت لەگەڵ پارێزەر.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی تەمووز بەگوێرەی نووسراوێكی سەندیكاری پارێزەرانی كوردستان كە ئاراستەی بانكی ناوەندی عێراق كراوە و بۆ لقەكانی هەرێمی كوردستان ئاگەدار كراونەتەوە بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ پارێزەر.

لە بەشێكی نووسراوەكە هاتووە، پێویستە ئەو كۆمپانیایەی پشكدار بێت یان خاوەنی بەرپرسێتی سنووردار بێت، كۆمپانیا نیشتمانییەكان یان یان بیانییەكان لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن یان لقیان هەیە لە هەرێمی كوردستان، پێویستە گرێبەست واژوو بكەن لەگەڵ پارێزەرێك یان زیاتر بۆ پێشكەشكردنی ڕاوێژی یاسایی.

سەندیكای پارێزەرانی ئاشكرای كردووە، پێویستە هەموو بانكەكان كە مۆڵەت پێدراون و گرێبەست لەگەڵ پارێزەرێك یان زیاتر ئەنجام بدەن و ساڵانەش نوێی بكەنەوە و سەندیكای پارێزەرانیش نوێی بكاتەوە.

بەپێی یاسای ژمارە هەشتی یاسای سەندیكاری پارێزەرانی كوردستان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو هەموار كرایەوە، كۆمەڵێك بڕگە و مادەی تایبەتی تێدا هەیە بۆ باشتركردنی كارە یاسایییەكان لە فەرمانگە تایبەت و حكوومیەكان بۆ ڕاوێژی یاسایی.