ساڵی ڕابردوو تێكڕای بەرهەمی نەوتی عومان 4% زیادیكردووە

تێكڕای بەرهەمی نەوتی عومان لە ساڵی راِبردوودا بەراورد بە 2011 لەسەدا  4  زیادیكردووەو گەشتۆتە  918 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا  لەو بارەیەشەوە بریكاری وەزارەتی نەوت و غازی عومان ڕایگەیاندووە بەهۆی دۆزینەوەی سێ‌ كێڵگەی نەوتی نوێ لە وڵاتدا ساڵی ڕابردوو تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوتی عومان زیادیكردووەو گەیشتۆتە  918  هەزار بەرمیل ڕۆژانە لەكاتێكدا لە  2011 دا زیاتر لە 884  هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێكدا ئەمەش بە مانای ئەوە دێت تێكڕای بەرهەمی نەوتی عومان ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی لەسەدا  4 زیادیكردووە  لەو چوارچێوەیەشدا ئەندامێكی كۆمپانیای  تەنمیە نەفتی  عومان ئەوەی ئاشكراركردووە كۆمپانیاكەیان بە نیازە بڕی  11 ملیار دۆلار لە 16  پرۆژەی بواری دۆزینەو بەرهەمهێنانی نەوتدا  خەرج بكات ئەو پرۆژانەش لە نێوان ساڵانی   2013  بۆ  2022 دا ی  جێبەجێ دەكرێت  ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمی نەوت كۆمپانیاكەیان بۆ یەك ملیار بەرمیل لەو ماوەیەدا.