ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا لەمڕۆوە کێشەی داخستنی فەیسبووك و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر بکرێت و سەرجەم ماڵپەڕەکانی سۆشیال میدیا دەکرێنەوە.
ئه‌وه‌شی وت سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتیش ئاگادارکراونەتەوە، کە بە زووترین کات بڕياره‌كه جێبەجێیبکەن.
له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، حكومه‌تی عێراقی بڕیاری داخستنی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانیدا و ئه‌و بڕیاره‌ش شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه و له‌وماوه‌یه‌شدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نیا له‌رێگای چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ڤی پی ئێن ده‌كرایه‌وه.