محەمەد رەفیعی, بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری عیراق رایگەیاند، ”لەنیوەی یەكەمی ساڵی 2018دا 127 هەزار گەشتیاری ئێرانی سەردانی عیراقیان كردووە، بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو كە 395 هەزار گەشتیار بووە، بۆ نیوە زیاتر دابەزیووە”.
وتیشی، ”هۆكاری ئەو كەمبوونەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەمریكا بڕیاریداوە دووبارە گەمارۆی ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێتەوە، لەلایەكی تریشەوە بەهای دراوی ئێرانی بەرامبەر دراوەكانی تر بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیووە، ئەوەش وایكردووە هاتنی گەشتیارانی ئێران بۆ عیراق بەو رێژە زۆرە دابەزێت”.
ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵانە زیاتر لە 3 ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی بەمەبەستی بۆنە ئاینیەكان سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی نەجەفو كەربەلاو كازمیە دەكەن.