دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم تا كاتێكی نادیار هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بۆ ناو هەرێم راگرت، بەڵام ئەم بڕیارە هێنانی ئامێرو تراكتۆری كشتوكاڵی ناگرێتەوە.
لوقمان عەلی، لێپرسراوی كاروباری گومرگی لەبەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ بە (نها 24) راگەیاندوە “بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو هەرێم راگیراو ئەم بڕیارەش تەنها ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە، بەڵام ئامێرو تراكتۆری كشتوكاڵی ناگرێتەوە”.
لوقمان عەلی، وتیشی “ئەمڕۆ تراكتۆری كشتوكاڵی هاتۆتە ناو مەرزو ئێمەش كاری یاساییمان بۆ كردووە”.
بەبڕیارێكی حكومەتی هەرێم لە 15/2/2013 وە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناو هەرێم بەرەسمی تا كاتێكی نادیار راگیرا تا ئامرازی گونجاو دادەنرێت كە لەگەڵ ستانداری جیهانی بگونجێتو ئەو ئۆتۆمبێلانە بەكوالێتیەكی بەرز بهێنرێنە هەرێم.