حەمە ئەمین ھەورامانی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، داواکاری کۆمپانیای دانا غاز لەئێستادا جێبەجێ ناکرێت کەداوای کرد بوو بۆ ماوی سێ ڕۆژ لەم مانگە کارەبای نیشتیمانی نەدەن بەھاوڵاتیان .
ناوبراو ڕاشیگەیاند بەھۆی ئەو شەپۆڵە گەرمایەی ڕووی لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە داواکارییەکەی کۆمپانیای دانا غاز جێ بەجێ ناکرێت دوا دەخرێت بۆ مانگی ئەیلول ئەو کات جێ بەجێ دەکرێت ئەمیش لەپێناو چاکسازی و نۆژەنکردنەوەی کۆمپانیا ی دانا غازە کە ماوەی سێ رۆژی پێدەچێت لە پێناو باشترکردن و زیادکردنی بەرھەمی غاز و بڕی کارەبای نیشتمانی
لە چەند رۆژی رابردوودا کۆمپانیای دانا غاز داوای لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم کرد لە پێناو زیادکردنی بەرھەمھێنانی غاز لە ھەرسێ وێستگەی سەرەکی شارەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی، پێویستیان بە ئەوە ھەیە کارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی سێ رۆژ نەدرێت بە ھاوڵاتیان.