وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایدەكات ژمارەی كرێكارانی بیانی لەكۆمپانیاكانی نەوتی عێراق كەمدەكرێتەوەو لەبری ئەوان هاوڵاتیانی عێراق و كەسوكاری شەهیدان دادەمەزرێن.
ڕۆژنامەی سەباح جەدیدی عێراقی لەزاری جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق بڵاوی كردوەتەوە،كرێكارانی بیانی لەكۆمپانیاكانی نەوتی عێراق كەمدەكەنەوەو لەبری ئەوان هاوڵاتیانی عێراق و كەسوكاری شەهیدان دادەمەزرێنن.
لعێبی بە رۆژنامەكەی راگەیاندوە: ڕێژەی كرێكارانی بیانی لەكۆمپانیاكانی نەوتی بەسرە% 16 تێپەڕ ناكات و ئەم كەمكردنەوەیەش مانای ئەوەنییە ئەوان پێویستیان بە كرێكاری بیانی لەكۆمپانیاكانی نەوتدا نییە بەپیچەوانەوە ماوەیەك لەمەوبەر لەگەڵ كۆمپانیایەكی نەوتی بیانی كۆبونەوەیان كردوە بۆ ئەوەی سوود لەتواناو شارەزاییەكانی ئەوان وەربگرن.
وەزیری نەوتی عێراق ئاكراشیكرد تەنیا لە دوو كۆمپانیای نەوتی بەسرە 590 هەلی كار بۆكەسوكاری شەهیدان دەستەبەركراوە.