بریكارى وه‌زیرى كاره‌با و ئاوى كوێت رای گه‌یاند، كوێت هه‌ندێك هاوكارى به په‌له به عێراق ده‌دات له ناویاندا 17 مۆلیده‌ى كاره‌با هه‌یه كه ده‌توانن 30 هه‌زار كیلۆ وات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن.
به‌پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، محه‌مه‌د بوشه‌هرى بریكارى وه‌زیرى كاره‌با و ئاوى كوێت رای گه‌یاندووه، شێخ جابر ئه‌حمه‌د سه‌باح میرى كوێت رێنوێنیى به حكوومه‌تى كوێت داوه هه‌ندێك هاوكاری به په‌له به عێراق بده‌ن به تایبه‌تى له بوارى كاره‌با.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا 17 مۆلیده‌ى كاره‌با به شارى به‌سڕه دراوه كه ده‌توانن 30 كیلۆوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت كه‌مێك ته‌نگژه‌ى كاره‌با له شاره‌كه كه‌م بكاته‌وه.
بریكارى وه‌زیرى كاره‌باى كوێت دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك یارمه‌تى تریش له بوارى كاره‌با به عێراق ده‌ده‌ن.
له هه‌شتى ئه‌م مانگه خۆپێشاندانه‌كان له به‌سڕه ده‌ستى پێ كردووه و تا دوێنێش به‌رده‌وامییان هه‌بووه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى خۆپێشاندانه‌كانه‌وه كوێت نیگه‌رانى هه‌بووه، چونكه چه‌ندان جار خۆپێشانده‌ران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى زوبێر و له سنوورى كوێت نزیك بوونه‌ته‌وه. بۆیه كوێت هه‌وڵ ده‌دات به‌رێى ئاشتییانه هاوكارى عێراق بكات و ته‌نگژه‌كانى باشوورى عێراق هێور بكاته‌وه.