وه‌زیری دارایی و ئابوریی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كرده‌وه ده‌ستیپێكردووه.
برونۆ لۆمێر وه‌زیری دارایی و ئابوریی فه‌ره‌نسا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی ئه‌ندام له گروپی G20 كه له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: ھه‌مووان له گروپی G20 دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه جه‌نگی بازرگانی له نێوان ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌رپابووه.
داواشی له ئه‌مریكا كرد پاشگه‌زببێته‌وه له یاسای زیادكردنی گومرگی سه‌ر ھاورده‌ی پۆڵا‌و ئه‌له‌منیۆم.
وه‌زیری دارایی و ئابوریی فه‌ره‌نسا یاسای تایبه‌ت به زیادكردنی گومرگی سه‌ر ھاورده‌ی پۆڵا‌و ئه‌له‌منیۆمی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به یاسای دارستان ناوبرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ھیچ لایه‌ك براوه نییه له‌و جه‌نگه بازرگانییه‌ی به‌ھۆی ئه‌و یاسایه‌وه به‌رپابووه.