له شاری سلێمانی، یاری سكێتی سه‌ر سه‌هۆڵ داده‌نرێت و هاوڵاتیانیش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی تێده‌كه‌ن.
ئاریان حه‌مه‌ئه‌مین كارمه‌ند و وه‌ك راهێنه‌ری سكێت وتی: “هاووڵاتییان به په‌رۆشه‌وه به كوڕ و كچ گه‌وره و منداڵه‌وه دێن بۆ ئه‌م یاریه ئه‌وانه‌شیان كه شاره‌زا نین خۆمان رایانده‌هێنین و له سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه هاووڵاتییان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن”.
فاتمه ئه‌میری كچێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ دانیشتوی به‌غدایه وتی: “له‌و چه‌ند رۆژه‌ی كه بۆ گه‌شتوگوزار هاتووین بۆ سلێمانی سه‌ردانی فامیلی مۆڵمانكرد و له‌گه‌ڵ خوشك و براكانم فێری سكێت بووین و چێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو”.