چاودێرێكی ئابوری رایگەیاند داهاتی ساڵانەی تاكی عیراقی 2640 دۆلارەو بەهۆی گەشەكردنی ئابوریشەوە ئەو داهاتە ساڵانە بڕی 20 دۆلار زیاد دەكات.
تاكیما ساكامۆتۆ، چاودێری ئابووری بە “سۆمەریە نیوز”ی راگەیاند “داهاتی تاكەكەس لەعێراق ساڵانە دەگاتە 2640 دۆلار، مانگانەش دەگاتە 220 دۆلار”.
وتیشی “بەهۆی گەشەكردنو بوژانەوەی ئابوریەوە لەئێستادا داهاتی تاكەكەس ساڵانە بڕی 20 دۆلار زیادیكردووە، ئەمەش بەهۆی زۆربوونی ناردنەدەرەوەی نەوتەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان”.
ئەمە لەكاتێكدایە گۆڤاری (ئیكۆنۆمی) بەریتانی رایگەیاندووە عێراق بەپلەی حەوتەم دێت لەسەر ئاستی جیهانو بەپلەی دووەم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لەریزبەندی ئەو 10 دەوڵاتەی كە لەساڵی 2012 بەڕێژەی 8.2% گەشەی سەندووە.
گۆڤارەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە عیراق رێژەیەكی باش نەوتی هەیە كە گونجاوە بۆ وەبەرهێنان، بەڵام لەهەمانكاتدا بارودۆخی ئاسایشی ناجێگیرە.