حكومه‌تی هه‌رێم 65 ملیۆن دۆلار به‌كۆمپانیای DNO ی نه‌رویجی ده‌دات

كۆمپانیای  DNO ی نه‌رویجی نه‌رویجی ڕایگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌یان  زیاتر له‌ (65) ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت.

 له‌ ڕاگه‌یندراوێكدا، ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: كۆمپانیاكه‌یان زیاترله‌ 65 ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، كۆمپانیای  دی ئێن ئۆی نه‌رویجی بڕێك پاره‌ی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی ناوچه‌ی گرێبه‌ستی تاوكێ.

له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،  بڕی پاره‌كه‌  زیاتر له‌ 65 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكیه‌، كه‌ وه‌كو شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌ كێڵگه‌ی تاوكێ له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا كۆمپانیاكه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی وه‌رگرتووه‌.

له‌ كۆتای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كۆمپانیاكه‌ ڕونیشیكردووه‌ته‌وه‌، پاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گینێل ئینێرجی هاوبه‌شیدا به‌پێی ڕێژه‌ی نێوانیان دابه‌شده‌كرێت.