لە سلێمانی نمایشی جل و بەرگ بەرێوەدەچێت


چەند براندێكی جیهانی لەگەڵ كۆمپانیا كوردییەكان كادەكەن و لە رێگەی نمایشی جل و بەرگەوە كلتوری كوردستان تێكەڵ بە كلتوری وڵاتانی رۆژئاوا دەكەن.

لە نمایشێكی جل و بەرگدا بۆ جل و بەرگی هاوینە بە هاوكاری بەشی ماركێتینی فامیلی مۆڵ لە شاری سلێمانی چەندین ستایلی جل و بەرگ نمایشكرا.

هەروەها نمایشكارەكان زۆرینەیان كوردن و نمایشكاری هیندی و بەریتانیشی تێدایە.