پسپۆڕێكی یاسایی عێراقی موچەی خانەنشینیی پەرلەمانتارانی رایدەگەیەنێت، كەمترین موچەی خانەنشینانی نزیكەی دوو ملیۆن دینارە.
جەمال ئەسەدی پسپۆڕی یاسایی عێراقی بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، بەپێی یاسای مافی ئیمتیازاتی ئەندامانی پەرلەمان، كە ماوەیەك پێش تەواوبوونی خولی سێهەمی پەرلەمان پەسەندكرا، موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بە ڕێژەی سەدی دەبێت بە گوێرەی ساڵی خزمەت و بڕوانامە.
وتیشی، موچەكە لە ملیۆنێك و ٨٠٠ هەزارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە چوار ملیۆن و ٤٠٠ هەزارە.
هەر بە وتەی ئەو پسپۆڕە یاساییە، كەمترین موچەی خانەنیشینی بۆ ئەو پەرلەمانتارانەیە كەمترین خزمەتیان هەیە و هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیین، بەرزترین موچەش بۆ ئەوانەیە زۆرترین خزمەت و بەرزترین بڕوانامەیان هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها ئەو پەرلەمانتارەی خزمەتی لە ١٥ ساڵ كەمترە، بۆ هەر ساڵێك پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.