سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دووبارە رەخنەی لە بانکی ناوەندی ئەمریکا گرت و، رایگەیاند کە زیادکردنی رێژەی سوو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە زیانی بە ئابووری وڵاتەکەی گەیاندووە.
ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند “چین و یەکێتی ئەورووپا و ئەوانی دیکە رێژەی سوو كهمدەکەنەوە. سەرەڕای بەھێزبوونی بەردەوامی بەھای دۆلار، بەڵام ئەمریکا رێژەی سوو بەرزدەکاتەوە و رکابەرایەتی خۆی لەدەست دەدات، وەکو ھەموو جارێک، ھەلومەرجی یەکسان ناڕەخسێنرێت”.
دوێنێ ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی CNBCی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ئەو خۆشحاڵ نییە بە زیادکردنی رێژەی وەرگرتنی سوو لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا، وتیشی: “ھەر کاتێک لە بواری ئابووری و بۆرسە بەرز ببینەوە ئەوا دووبارە ھەوڵ دەدەن رێژەی سوو وەرگرتن زیاد بکەن. لەمبارەیەوە خۆشحاڵ نیم بەڵام رێگە بەوان (بانکی ناوەندی ئەمریکا) دەدەم باشترین لە ئەو شتەی بیری لێ دەکەنەوە، ئەنجامی بدەن”.