دوای دەستبەسەرداگرتنی مەرزی رەبیعە لەسنووری عێراقو سوریا لەلایەن هێزەكانی سوپای ئۆپۆزسیۆنی سوریا، حكومەتی عێراق بڕیاریدا لای خۆیەوە مەرزەكە بەرووی سوریادا دابخات.
سەرچاوەیەكی پۆلیس بەشەفەق نیوزی راگەیاندووە، بەرپرسانی عێراق بڕیاریانداوە بەداخستنی مەرزی رەبیعە بەرووی سوریا، چونكە حكومەتی بەشار ئەسەد هیچ دەسەڵاتێكی بەسەر مەرزەكەدا نەماوەو ناتوانێت جموجوڵی بازرگانی تێدا ئەنجامبدات.
وتیشی: مەرزەكە لەئێستادا ئارامەو هیچ جموجوڵێكی هێزەكانی سەر بەئەسەدو ئۆپۆزسیۆنی سوریا نابینرێت.