وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ روسیا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵای ھاورده له سه‌رانسه‌ری جیھانه‌وه بۆ ئێران.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی یورۆنیوز، رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه، روسیا ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ ھاورده‌كردنی كاڵا بۆ وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای دیدارێكی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بوو له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی روسیا بۆ تاوتوێكردنی چاره‌نووسی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌و دیداره‌دا ھه‌ردوولا له‌سه‌ر ھاریكاریكردنی یه‌كتری له‌بواری ئابوریی و بازرگانی و وزه‌وه رێككه‌وتوون.