نرخی تمەن له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی ته‌مموزی 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌مجۆره‌یه‌.

به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، حه‌وت هه‌زار و 985 تمه‌ن به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی بووه‌.

هاوكات نرخی یه‌ك دۆلار به‌ حه‌واڵه‌ به‌رامبه‌ر هه‌شت هه‌زار و 100  تمه‌ن بووه‌، هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 15 هه‌زار و 150  دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 15 هه‌زار و 100 دینار بوو.