حكومه‌تی ئێران سوره له سه‌ر لابردنی 4 سفری سه‌ر دراوی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش به ده‌ره‌نجام و كاریگه‌ری سزا ئابوریه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی تاران داده‌نرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی میهر بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی ئێران به نیازه پڕۆژه یاسایه‌ك بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ لابردنی 4 سفری سه‌ر دراوی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی.
حكومه‌تی ئێران باسی له‌وه‌كردوه كه ئه‌و كاره‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆرانكاریانه‌یه كه ده‌یهه‌وێت به سه‌ر ئابوری وڵاته‌كه‌یدا بهێنێت، له به‌رامبه‌ردا شاره‌زایانی بواری ئابوری پێیان وایه ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی ئێران ته‌نیا له ژێر قوڵتربوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی سزا ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا هاتاوه‌ته ئاراوه.
بانكی ناوه‌ندی ئێران پێشتر باسی له‌وه‌كردبوو كه پرسی لابردنی سفره‌كانی سه‌ردراوی ئێران تا ساڵی 2014 ناكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌وه‌ش حكومه‌تی دووای مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌و كاره جێبه‌جێ ده‌كات.
تا ئێستا زیاتر له 50 ولاتی جیهان سفره‌كانی سه‌ر دراوی نیشتمنانی خۆیان لابردوه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وڵاتیش بۆ كه‌مكردنه‌وه له كاریگه‌ریه ده‌رونیه‌كانی ئه‌و كاره بۆ سه‌ر هاوڵاتیان، ناوی دراوه‌كه‌شیان گۆڕیوه.