بەرپرسێكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێنێت، ئابوری توركیا بەخێرایی بەرەو داڕوخان دەڕوات و ئومێدیان بە گەشە كردنی ئابووری ئەو وڵاتە نەماوە.
جیان ماریا مەلسی، بەرپرسی بەشی لێكۆڵینەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، بەهۆی بارودۆخی ئابووری جیهان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای لیرەی توركی، ئابووری توركیا بەخێرایی بەرەو داڕوخان دەڕوات، بۆیە ئومێدیان بە گەشەكردنی ئابووری توركیا نەماوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە بە پێی ڕاپۆرتە تایبەتەكان چاوەڕوان دەكەن ئەمساڵ ئابووری توركیا لە سەدا چوار پۆینت دوو گەشە بكات و ساڵی داهاتوو گەشە كردنەكە دابەزێت بۆ سێ پۆینت نۆ.
ئەو بەرپرسەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا ئابووری توركیا بەدەست كۆمەڵێك قەیرانەوە دەناڵێنێت و ناتوانێت لە گەشە كردن بەردەوامبێت و بەرەو داڕوخان دەڕوات.