خۆپیشاندان کاریگاری له‌سه‌ر هەناردە کردنی نەوتی عێراق نەبووە

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هەناردە کردنی نەوتی عێراق بە هۆی خۆپیشاندانەکان کەمی نەکردووە و ڕووداوەکان کاریگەری نەبووە.

 عاسم جەهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق کاریگەری خۆپیشاندانەکان بە سەر پڕۆسەی هەناردە کردنی نەوتی عێراقی ڕەت کردەوە.

 ئەو لەمبارەوە وتی: ئاستێکی زۆری نەوتی عێراق لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری بەسرەوە ئەنجام دەبێت کە خۆپیشاندانەکان هیچ کاریگەرییەکی بە سەر ئەم پڕۆسەوە نەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق زیادی کرد: لە ئێستادا میانگی هەناردە کردنی نەوتی عێاق ۳ ملیۆن و پێنسەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژ دایە.