1 له‌ سه‌ر 4 ی یه‌ده‌گی ئاڵتونی عێراق دیار نییه‌

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت یه‌ك له‌ سه‌ر چواری یه‌ده‌گی ئاڵتونی وڵات دیار نییه‌ و كه‌س نازانێت كێ بردویه‌تی
نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: یه‌ده‌گی ئاڵتونی عێراق 50 تۆن بووه‌، به‌ڵام 25% ی  كه‌می كردوه‌ و كه‌سیش نازانێت ئه‌و بڕه‌ له‌ لایه‌ن كێوه‌ براوه‌.
وتیشی: دووای ئه‌وه‌ی نوری مالیكی ده‌ستی له‌ كاروباری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وه‌ردا، هه‌وڵی دا ده‌ست به‌ سه‌ر سامانی دارایی و بانكی ناوه‌ندی عێراقیشدا بگرێت و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌كان و هۆكاری دیار نه‌مانی ئه‌و بڕه‌ ئاڵتونه‌.