مێژووی دروستكردنی نان بۆ ١٤ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌



ماڵپه‌ری بی بی سی به‌ریتانی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ دروستكردنی نان له‌ ئاردی گه‌نم و جۆ و تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ره‌گی رووه‌ك و ئاولێدان و برژاندنی بۆ ١٤ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌رچه‌ند تا ئێستا وازاندرابوو كۆنترین نان نۆ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ گردی چاتاڵ له‌ توركیا دروستكراوه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پاشماوانه‌ی کە له‌ ئه‌نجامی کنە و پشکنین له‌ بیابانی ره‌ش له‌ ئوردن ده‌ركه‌وتوون دروستكردنی نان بۆ پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له‌وكاتیش ده‌گه‌رێنێته‌وه‌. 

شوێنه‌وارناسان دوو بینایان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر یه‌كێكیاندا فڕینی به‌ردینی له‌ شێوه‌ی ژووری گه‌وره‌دا هەیە و له‌هه‌ر بینایه‌كدا چاویان به‌ كه‌رته‌ نانی برژاو كه‌وتووه‌.

به‌ وردبین له‌و كه‌رته‌ نانه‌یان كۆڵیوونه‌ته‌وه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌یان ٥،٧ میلیمه‌تر و پانیان ٤،٤ میلیمه‌تر و ئه‌ستوورییان ٢،٥ میلیمه‌تر ده‌بێت و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئارده‌كه‌ی كوتراوه‌ و له‌ هێڵه‌ك دراوه‌ و دواتر كراوه‌ته‌ هه‌ویر و شێلدراوه‌.

هه‌روه‌ها بۆیشیان ده‌ركه‌وتووه‌ كۆنترین نان شێوه‌ی له‌ كولێره‌ چووه‌ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ تاقیگه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ تامی ئه‌و جۆره‌ نانه‌ وه‌ك تامی نانی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واوه‌.

دۆریان فولـله‌ر پڕۆفیسۆر له‌ University College London رایگه‌یاند:”ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ كۆنترین خواردنه‌ كه‌ له‌ڕێگەی تێكه‌ڵكردنی به‌رهه‌می جیاوازه‌وه‌ به‌رده‌ستمان كه‌وتبێت. كولێره‌ و قاورمه‌ی ئاسك هه‌یه‌. ئه‌وان ئه‌و كات ئه‌وه‌یان له‌ خواردنه‌كانیان به‌كارهێناون”.