٣١٧ ملیار دینارەکه خرایە سەر حیسابی حکوومەتی ھەرێم


بەپێی ئەو زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی نێو دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دینارەکەی کە بە شێوەی مانگانە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی دەکات، خستووەتە سەر حیسابی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارەکە گەیشتووەتە دەست حکوومەت.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ئێستا وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی خشتەی دووەمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکات و بەم نزیکانە خشتەی دووەمی مووچە ڕادەگەیەندرێت کە یەکەمین وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە مووچەی پێ دەدرێت.