قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ له‌هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا


کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لیستێکی بڵاوکردەوە و ناوی ئەو دەرمانانەى تیادایە کە دەبنە هۆی شێرپەنجە و داوای لە وەزارەتی تەندروستى کردووە لە نەخۆشخانە و دەرمانخانەکاندا قەدەغەبکرێن.

کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لە نوسراوێکى فەرمیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست “میلله‌ت” كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، جگە لەو دەرمانانەى ناویان لەم لیستەدا هاتووە هیچ دەرمانێکى تری”ڤالسارتان” ترسی نیە و با هاوڵاتیان دڵنیابن.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت، بەهۆی بوونی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەرمانێکی قەدەغەکرد کە پێیدەوترێت “ڤالسارتان” و وەک دژەفشاری خوێن بەکاردەهێنرێت.

 ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ٢٢ وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی لەناویاندا تونس، مەغریب، بەحرەین، بەلجیکا، ئیسپانیا و کرواتیا دەرمانەکەیان قەدەغەکرد و داوای کشانەوەیان کرد بۆ ئەو وڵاتانەی کە لێوەیان هاوردەکراوە.