قاسم فه‌هداوى وه‌زیرى كاره‌باى عێراق رای گه‌یاند، شاندی عێراق شكستى هێناوه، نه‌یتوانی ئێران به‌وه رازى بكات كاره‌با به عێراق بداته‌وه.
وه‌زیرى كاره‌باى عێراق رۆژى هه‌ینى رابردوو سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى كرد بۆ ئێران، تا له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆ ببێته‌وه و ئێران رازى بكات به‌وه‌ى كاره‌با به باشوورى عێراق بداته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ فه‌هداوى له راگه‌یانراوێكى فه‌رمى ئاشكراى كردووه، شانده‌كه‌ى نه‌یتوانیوه ئێران رازى بكات، له هێڵه‌كانى پێشوو كاره‌با به شاره‌كانى عێراق بداته‌وه.
به هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران ماوه‌یه‌كه پاره‌ى پێشووى ئێران له لاى عێراق ماوه‌ته‌وه، بۆیه ئێران ئاماده نییه چیتر به قه‌رز كاره‌با به عێراق بدات.
به‌رپرسانى عێراق پێشتر گوتوویانه پاره‌كه‌ى ئێران ئاماده‌یه، به‌ڵام به‌هۆى سزاكانى سه‌ر ئێران له بانكێك راگیراوه و ناتوانرێت بۆ ئه‌م وڵاته حه‌واڵه بكرێت.
وه‌زیرى كاره‌باى عێراق ئه‌مڕۆ باسى له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى تاوتوێى پلانێكى جێگره‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌با بۆ باشوورى عێراق هاورده بكه‌ن.
له پێنجشه‌مى رابردووه‌وه خۆپێشاندانێكى سه‌رانسه‌رى باشوورى عێراقى گرتووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تا وه‌ك ناڕه‌زایییه‌ك له‌به‌ر نه‌بوونى كاره‌با له‌م ناوچانه ده‌ستى پێ كرد.