نەمانی ئینتەرنێت دەرهێنانی پاسپۆرت رادەگرێت

نەمانی هێڵی ئینتەرنێت لە عیراق و شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی كارەكانیان وەستاوە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكەش، داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەم كاتەدا سەردانیان نەكەن.

عەمید سالار عبدوڵڵا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی راگەیاند: بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كارەكانی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ بەغدا جێبەجێدەكات، لە ئێستادا بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێتەوە كێشەمان بۆ دروستبووەو كارەكانمان راگیراوە.

وتیشی: داوا لە هاوڵاتیان دەكەم كە تاكو هێڵی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە سەردانمان نەكەن تا رێگەیەكی دوور نەبڕن بەبێ ئەنجام، چونكە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان لە دەرەوەی شارەوە سەردانمان دەكەن بە مەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرت بەڵام ناتوانین كارەكانیان بۆ بكەین.

PUKmedia