كۆمپانیاكانی فڵای دوبەی و هێڵی ئاسمانی ئوردن ئەمڕۆ یهك شهمه بە هۆی گرژى و خۆپیشاندانەکانەوە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف ڕاگرت.
دوای ئەوەی دوێنێ بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە داخرابوو،ر ئەمڕۆ عەبادی سهرك وهزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە کردنەوەى فڕۆکەخانەى نەجەف.
ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە شاری بەسرە و نەجەف بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستیپێکردووە و خۆپیشاندەرانی شاری بەسرە لەبەردەم بینای پارێزگا کۆبوونەتەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە غازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کراوەتەسەر و بەوهۆیەشەوە بە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هاوکات هەر ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقار و میسان و چەند ناوچەیەکى تر ئەنجامدراوە و حکومەتى عێراقیش ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى ڕاگرتووە.
بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی و کەمی ئاو و کارەباوە ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە شارەکانی باشوری عێراق سەریهەڵداوە و لە هەندێک شاریش توندوتیژی دروستبووە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک کەس کوژراون و بریندار بوون.
هەر بەو هۆیەشەوە حکومەتی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی لە بەسرە ڕاگەیاندووە و نزیکەی (٣٠ )هەزار سەربازی لەو شارانەی ناڕەزایەتییان تێدایە بڵاوکردووەتەوە.