پێشانگایەکی پیشەسازی لە کۆریا دەکرێتەوە

بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداری لەپێشانگایەکی پیشەسازی بکەن لە ووڵاتی کۆریا.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، تەواوی بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە لە گەورەترین پێشانگای پیشەسازی ئوتۆماتیکی لە وڵاتی کۆریا بەڕێوە دەچێت لە بەرواری ١٧١٨/١٠/٢٠١٨ . ئەم پێشانگایە کۆنترین و گەورەترین پێشانگایە کە پێشکەشکەران و سەردانکەران ڕو ئەکەنە کۆریا بۆی.

ساما ئەدنان بەڕێوەبەری بەشی بازارکردن لە

کۆمپانیای کۆترا ڕایگەیاندپێشانگاکە ئەم بوارانە لەخۆی ئەگرێت، کەرەستەی سەیارە وەک مادەی ئەلیکترۆنی و چاکردنەوەو کیمیایی و چارەسەری ئەندازیاری و هتدوە هەروەها پێشکەشکردنی داهاتوی پێشانگای ئۆتۆماتیکی.

 

ڕاشیگەیاند بۆ ئەو کڕیارانەی کە ئەیانەوێت گرێبەست واژۆ بکە بە بڕی سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی داشکاندنی تکتیان بۆ ئەکرێت بە بری %٥٠ و دوو شەو ئوتێلیان بۆ دابین ئەکرێت،

وە ئەوکەسانەی کە ئەیانەوێت گرێبەست واژۆ بکەن دەبێت بە ئیمەیل ئاگادارمان بکەنەوە، وە ئەوکەسانەشی دەیانەوێت هەر وەک بەشداربوویەک بەشداری بکەن ئەتوانن لەسەر حسابی خۆیان بەشداری بکەن.

 

بۆ ھەموو ئەو بازرگانانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن کۆتا ڕۆژ بۆ وەڵامدانەوە ٢٤٠٧٢٠١٨ ەیە.