هێڵی ئاسمانیی تورکی و هاوبەشەکانی چوار هەزار و ٦٠٠ کارمەند وەردەگرن




بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسمانی تورکی، سەبارەت بە فراوانبوونی رووبەری کارکردنیان لە فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵ و زیادبوونی کارەکانیان، رایگەیاند: “کۆمپانیای ‘Turkish Ground Services’ نزیکەی هەزارو ٦٠٠ کارمەند وەردەگرێت. وەک هێڵی ئاسمانی تورکیا ئێمە سێ هەزار کارمەند وەردەگرین”.

بیلال ئێکشی, بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسمانی تورکی رایگەیاند: “لەچوارچێوەی ئامانجەکانی ٢٠٢٣دا، ئەمساڵ ١٤ فڕۆکەمان بەدەستدەگات کە چواریان کارگۆن. لە ٢٠١٩دا، ٤١ فڕۆکەی دیکەی نەوەی نوێمان دەبێت”.

هەروەها وتی: “پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی توركی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ نوێیەكه‌ی ئیستانبوڵ كاتژمێر ٠٢:٠٠ی ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات. ٨٠٠ بارهه‌ڵگر گواستنه‌وه‌ و ١٢ كاتژمێر ده‌خایه‌نێت”.

ئێکشی راشیگەیاند: “براندی کارگۆی هێڵی ئاسمانی تورکی ” Turkish Cargo” کۆمپانیایەکی هاوبەشی لەگەڵ “ZTO”ی چینی و “PAL Air”ی هۆنگ کۆنگی پێک دەهێنێت”.

بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسمانی تورکی گوتیشی: “یەکەم گەشتی هێڵی ئاسمانیی تورکی لە فڕۆکەخانەی نوێی ئیستانبوڵەوە بۆ ناوەوەی وڵات بۆ ئەنقەرە و بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئازەربایجان و قوبرسی باکوور دەبێت”.

بەڕێوبەری گشتی هێڵی ئاسمانی تورکی، بیلال ئێکشی ئاماژەی بەوە کرد کە وەک هێڵێ ئاسمانی تورکی سێ هەزار کارمەند وەردەگرن و گوتی: “کۆمپانیای ‘Turkish Ground Services’ نزیکەی هەزارو ٦٠٠ کارمەند وەردەگرێت. وەک هێڵی ئاسمانی تورکی ئێمە سێ هەزار کارمەند وەردەگرین”.