سێهەمین کۆڕبەندی وەبەرهێنانی عێراقی ئەوروپی دەستی پێکردو شاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەشدارن بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەنێوان ھەردوولادا.
رۆژی چوار شەممە ٢٠١٨/٧/١١ سێهەمین کۆڕبەندی وەبەرهێنانی عێراقی ئەوروپی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان دەستی بە کارەکانی کرد و لەسەرەتای کۆڕبەندەکەدا وەزیری دەرەوەی یۆنان وتارێکی بەهێز و کاریگەری لەسەر رەوشی ئێستا عێراق و ھەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، دواتر رەشاد مبجر ئەمینداری گشتی ژووری عەرەبی یۆنانی بۆ بازرگانی و پەرەپێدان خوێندرایەوە و دواتر سەرۆكی ژووری عەرەبی یۆنانی بۆ بازرگانی و پەرەپێدان (خاریس جیرو نیكۆلاس) بەخێرھاتنی میوانەکانی کرد ووتاری بەخێر هێنانی خوێندەوە ، دواتر پانێلی سەرەكی دەستی پێ كرد بە بەبەشدری بەرێزان جعفر حمدانی سەرۆكی یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی عێراقی و تۆفیق سعید خوری جێگری بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای یەكێتی بەڵێندەرانی یۆنان و ئەندازیار شروان وائیلی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق وپرۆفیسۆر جۆرج كاترۆ جالوس وەزیری دەرەوە یۆنان ،
لە رۆژی دووەم دا چوار پانێل بەرێوەچوو پانێلی یەكەم لە ژێر ناونیشانی دووبارە ئاوەدان كردنەوەی عیراق ..پلان وپرۆژە بوو كە لەم پانێلەدا دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان باسی لەچۆنیەتی پێشخستی كەرتی تایبەت و چۆنیەتی دارشتنی پلانی تۆكمە بۆ ئاوەدان كردنەوەی عیراق كرد هەروەها باسیشی لەو كێشەوگرفتانە كرد كە دێنە بەردەم پرۆژەكانی ئاوەدان كردنەوەی عیراق ، پانێلی دووەم تایبەت بوو بە ووزەی بەردەوام وپیشەسازی پترۆكیمیاوی ، پانێلی سێەم تایبەت بوو بە وەبەرهێنان و سیستەمی بانكی یاساكان ، پانێلی چوارەمیش تایبەت بوو بە راهێنانی پیشەیی و پەرەپێدانی توانستی مرۆیی.
لەسێهەمین رۆژیشدا شاندی ئابووری هەرێمی کوردستان و شاندی ئابووری عێراقی لەگەڵ شاندی ئەوروپای دانیشتنێکی فروانیان ئەنجامدا بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیە ئابووریەکان و چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکان.
دواتر شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سليمانی سەردانی باڵوێزخانەی عێراقیان کرد لە یۆنان لەسەر داوای خۆی و لەلایەن هەندرین مستەفاوە پێشوازی کران و رەوشی ئابووری ئێستای عێراقیان تاوتوێ کرد، شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایان کرد ئاسانکاری تەواو بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان بکات و بەرێزشیان بە خۆشحاڵیەوە ئامادەی دەربڕی بۆ پێشکەش کردنی هەموو جۆرە هاوکاری و ئاسانکاریەک بە بازرگانان.
شایەنی باسە بەرێزان ئەیاد حەسەن جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و سۆران ئەبوبكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر وبەختیار مەحمود مەلا ئەمین و عوسمان فەتاح و و ئازاد شمقار ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشدارن.