عه‌زیمه زاهیر به‌رپه‌رسی بانكی (گیت هاوس)ی بریتانی له راپۆرتێكدا، رێژه‌ی پاره وسامانی ژنانی عه‌ره‌بی بۆ نزیكه‌ی 300 ملیار دۆلار له بانكه‌كان خه‌مڵاند.
به پێی ئه‌و راپۆرته له سه‌دا 15ی پاره‌و سامانی ژنانی عه‌ره‌بی وڵاتانی خه‌لیج له بانكه‌كانی بریتانیادا دانراون.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه له ئێستادا ژنانی عه‌ره‌ب بوونه‌ته هێزێكی ئابووری گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا.