سوهەیل مەزروعی, سەرۆكی رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند: كە نایانەوێت نرخی جیهانی نەوت لەبازارەكاندا بەرزونزم بكات و پێیان باشە دۆخێكی سەقامگیر بۆ نرخی نەوت بێتەئاراوە.
وتیشی: رێكخراوی ئۆپیك و هەندێك لە ووڵاتانی تری گەورەی بەرهەمهێنی نەوت لە دەرەوەی رێكخراوەكە لەئێستادا لە دەوری پلانەكەیان بۆ راگرتنی هاوسەنگی بازاری جیهانی نەوت لە قەبارەی خستنەروودا كۆبونەتەوەو ئەوەش خزمەت بەبەرژەوەندیەكانی هەموولایەك و پاراستنی نرخی نەوت دەكات.
مەزروعی ئاماژەی بەوەشكرد كە ناسەقامگیری نرخەكان قازانج بە هیچ لایەك ناگەیەنێت و ئۆپیكیش ناتوانێت ووڵاتانی دەرەوەی رێكخراوەكە ناچار بكات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان زیاد بكەن یاخود كەم بكەنەوە بەڵكو ئەوە پەیوەستە بە رەچاوكردنی بەرژەوەندی و هەماهەنگی هاوبەشی نێوانیانەوە.