یۆنان :كۆربەندی كاری وەبەرهێنانی عێراقی ئەوروپی بەرێوەچوو

كۆڕبەندی کاری وەبەرھێنان لە یۆنان بەڕێوەچوو ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەشدارن بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لەنێوان ھەردوولادا.


رۆژانی ١١١٢ی تەمووزی ٢٠١٨ شاندێكی ئابووری هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشداریان كرد لە سێەمین  كۆربەندی كاری وەبەرهێنانی عێراقی ئەوروپی لە شاری ئەسینا  لە وولاتی یۆنان، ئەم كۆربەندە ساڵانە ئەنجام دەدرێ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی ئابووری ئێستای عێراق  كەلەلایان  ژووری عەرەبی یۆنانی بۆ بازرگانی و پەرەپێدان ئەنجام دەدرێ، بۆ ئەم سالیش یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان وەكو  یەكێك لە سپۆنسری سەرەكی بەشدار بوو، لە رۆژی یەكەمی كۆربەندەکە  ووتاری دەست پێ كردن لەلایان  بەرێز رەشاد مبجر  ئەمینداری گشتی ژووری عەرەبی یۆنانی بۆ بازرگانی و پەرەپێدان خوێندرایەوە و دواتر ووتاری بەخێر هێنان لەلایان بەرێز خاریس جیرو نیكۆلاس سەرۆكی ژووری عەرەبی یۆنانی بۆ بازرگانی و پەرەپێدان خوێندرایەوە ، دواتر پانێلی سەرەكی دەستی پێ كرد بە بەبەشدری بەرێزان  جعفر حمدانی سەرۆكی یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی عێراقی و تۆفیق سعید خوری جێگری بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای یەكێتی بەڵێندەرانی یۆنان و ئەندازیار شروان  وائیلی راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق وپرۆفیسۆر جۆرج كاترۆ جالوس وەزیری دەرەوە یۆنان.


لە رۆژی دووەم دا چوار