ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ وڵاتێكی هه‌نارده‌كاری نه‌وت

ئاده‌ن سیمینسكی سه‌رۆكی كارگێڕی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سوكی بێ كبریت له‌ ئه‌مه‌ریكا زیادیكردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ پالنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و وڵاتێكی هه‌نارده‌كانی نه‌وت ئاراسته‌ بكات . 
سه‌رۆكی كارگێڕی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یشی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له‌ سه‌ره‌تادا نه‌وت هه‌نارده‌ی مه‌كسیك و ولاتانی ده‌وربه‌ری بكات .
 ئه‌مه‌و به‌پێی نوێترین به‌یاننامه‌ی كارگێڕی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا،، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا له‌ مانگی دوازده‌ی رابردوو گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 7 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا،، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌ له‌و ولاته‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1992 ه‌وه‌ .
 هاوكات كارگێریه‌كه‌ پێشبینی ده‌كات ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مساڵ 900 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا زیاد بكات  و بگاته‌ 7 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا .